هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتەی بۆ جۆ بایدن راگەیاند، کە ڕێگە بە سەرۆکەکانی پێشوو دەدات دەستیان بە زانیاری هەستیار بگات تەنانەت دوای وازهێنانیانیشیان لە پۆستەکەیان.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی: ئێمە دەستبەجێ رێپدانەكەی جۆ بایدن هەڵدەوەشێنینەوە و زانیارییە هەواڵگریەکانی ڕۆژانە ڕادەگرین" و بە پیتی گەورە نوسیویەتی "جۆ، تۆ دەرکرایت".
ترەمپ راشیگەیاند: ئەم بڕیارەی داوە چونکە بایدن لە ساڵی (2021)هەمان کاری کرد، کاتێک دیموکراتەکان ئاماژەیان بە هەڵسوکەوتی ناجێگیر دۆناڵد ترەمپ کرد، لەکاتی هێرشەکەی سەر کاپیتۆڵ لە(6)ی کانونی دووەمی (2021)، رێک پێش جێهێشتنی کۆشکی سپی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بایدن جێی متمانە نییە لە زانیاری هەواڵگریدا چونکە ڕاپۆرتێکی ڕاوێژکاری تایبەت لەسەر هەڵسوكەوتی سەرۆکی دیموکراتەکان لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنیەکان دەریخستووە، بایدنی تەمەن (82) ساڵ "بیرەوەری لاواز" بووە.
ترەمپ لە دوای گەڕانەوەی بۆ پۆستەکەی، هەنگاوی ناوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەمنی و پاراستنی بەرپرسانی باڵای دیکە کە پەیوەندییان بە ئیدارەی بایدنەوە هەیە.
لە نێو ئەو کەسانەی کە ڕەزامەندی ئەمنی و وردەکارییەکانیان پاشەکشەی پێکراوە، مارک میلی فەرماندەی باڵای پێشوی سوپای ئەمریکا هەیە کە ڕەخنەگرێکی زۆرە لە ترەمپ.
هەروەها وەزیری نوێی بەرگری، پیت هێگسێت، فەرمانی داوە لێکۆڵینەوە لە "هەڵسوکەوت"ی میلی بکرێت، هەروەها پێداچونەوە بە پلەی سەربازییەکەیدا بکرێت.
هەروەها ترەمپ وردەکاری ئەمنیی ئەنتۆنی فاوچی سەرۆکی ڕاوێژکاری پێشوی پزیشکی سەرۆکی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە کە سەرکردایەتی وەڵامدانەوەی ئەمریکای کردبو بەرامبەر بە Covid-19.
ترەمپ لە مانگی ڕابردودا کۆتایی بە پاراستنی ئەمنی بۆ مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئهمریكا هێنا، هەروەها لە مانگی ڕابردودا کۆتایی بە پاراستنی خزمەتگوزاری نهێنی بۆ ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی خۆی، جۆن بۆڵتۆن هێنا.
هەروەها سەرۆک کۆمار فەرمانی داوە کە مۆڵەتی ئەمنیی دەیان بەرپرسی پێشوی هەواڵگری لە نێویاندا دو بەڕێوەبەری پێشوی سی ئای ئەی هەڵبوەشێتەوە.