دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەكانیان بەرز كرایەوە

هەرێم نیوز 

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگەی ڕاگەیاند و وتی، سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پشتیوانیی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە، پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆی."

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم، بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی 8 هەزار و 168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە کە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2024، پلەکانیان بەرز کرایەوە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوادارم سەرکەوتوو بن و بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاک و ئاڵا و خەڵکی کوردستان."

وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پشتیوانیی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە، پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆی."

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لەپاڵ ئەوەشدا، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەویەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە، لەگەڵ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە، پێویستە هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیدا بێ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP