هەرێم نیوز
نەبەز ئیسماعیل ڕایگەیاند، “پێدانی مینحەی مامۆستایانی خۆبەخشی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە”.
چوارشەممە، نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مینحەی مانگانەی مامۆستایانی خۆبەخش بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کرایەوە”.
لەبارەی مەرجەکانی وەرگرتنی شایستە داراییەکان ڕوونیشیکردەوە: "تەنیا پێویستە ئەو مامۆستا ئایینییە هیچ مووچەیەکی لە حکومەت نەبێت و خۆبەخش بێت”.
هاوکات، لەلایەکی دیکەوە، رۆژی 29-08-2024 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، "بڕیارمان دا مانگانە مینحەیەک (شایستەی دارایی) بدرێتە مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش، کە ھیچ داھاتی دیکەیان نییە”.