هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.
ئەممڕۆ چوارشەممە،بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەرورەتیرین پێشناگای نێودەوڵەتی تەندروستی لە هەولێر کرایەوە.
زیاتر لە 150 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناوخۆی تێیدا بەشدارن. پێشانگاکە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت کە نوێترین داھێنان و دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکانی تێیدا نمایش دەکرێت. لە پێشانگاکە زیاتر لە 100 ھەلی کار دەڕەخسێندرێت.
لە پێشانگاکە ژمارەیەک پانێڵ و کۆنفڕانس و سیمنیار لە بواری تەندروستیی دەکرێت و ئاڵوگۆری زانیاریی دەکرێت، کۆمپانیا گەورەکان دەرمانەکانیان نمایشدەکەن.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە کەرتی تەندروستیی و پێشکەوتنی بواری پزیشکی داوە، تاوەکو هاووڵاتیان بۆچارەسەری پزیشکی پێویستییان بە دەرەوەی وڵات نەبێت، لەناوخۆی وڵات چارەسەری پێویست وەربگرن.