هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت، کورد هاوپەیمانی دڵسۆز و برای چەکدارمانن، هەرگیز دەستبەردارییان نابین، فڕەنسا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی دۆخی کۆبانی تێکناچێت.
ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لهمیانی وتارێكدا له پهرلهمانی وڵاتەکەی، ڕایگهیاند، "كوردانی سوریا بە فەرمی بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پاریس لە 13ی 2ی 2025، کورد هاوپەیمانی دڵسۆز و برای چەکدارمانە، هەرگیز دەستبەردارییان نابین".
فەڕەنسا تاکە وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە کە پشتگیری خۆی بۆ کوردەکان دەربڕیوە لە کاتێکدا ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە "نیگەرانییە ئەمنییەکان"ی تورکیا دەکەن لە دژی هێزە چەکدارە کوردییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتیشی، "فڕەنسا نێوەندگیری لەنێوان لایەنەکاندا دەکات".
فەڕەنسا ساڵانە کۆنفرانسێکی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی نزیک بە ئامادەبون و پشتیوانی کەسایەتییە بیانییەکان لە ناوچەکەدا سازکردوە و کۆنفرانسی ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە لوبنان بوە، کۆنفرانسی پێشوش سەبارەت بە غەززە و فەڵەستین، ئەمساڵ کۆنفرانسەکە سەبارەت بە سوریا دەبێت.