دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆک هەرێم و نوێنەری UN: پێویستە په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى هه‌رێم

هەرێم نیوز 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری رایبەتی نەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنى سەقامگیریی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاریكاریى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولایان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن به‌ پێویست زانى.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له‌رباره‌ى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌، داكۆكى لەسەر بەردەوامیی پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامى نێوانیان کرایه‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP