دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتوچۆی هەڵەبجە ماتۆڕسکیلە دەست بەسەرداگیراوەكان دەفرۆشێت

هەرێم نیوز

هاتووچۆی هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ئەو ماتۆسکیلانە دەفرۆشێت کە دەستی بەسەرداگرتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (600) لە 8ی 1ی 2025 پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی خەمڵاندنی وەزارەت / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێ بە پانکردنەوەو فرۆشتنی کۆمەڵێک” ماتۆڕسکێلی” دەست بەسەرداگیراو بە شێوەی ئاسن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتیەكە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێ بە پانکردنەوە و فرۆشتنی کۆمەڵێک "ماتۆڕسکێلی" دەست بەسەرداگیراو بە شێوەی ئاسن، هەرکەس ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداریەكەوە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "زیادکردنەکە لە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو كاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP