هەرێم نیوز
لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، بە هۆكاری نوێنەكردنەوەی فەرمانەكەی، 100 هەزار دیناری دەرماڵە لە مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان كەم كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: "لە مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2025 دا بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەی ئەو خانەنشینانە کەمدەکات، کە مووچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار."
ئاماژەی بوەشکردووە، "ئەم بڕە پارەیەش کە بریتییە (منحە - هاوکاری)، بە هۆکاری نوێنەکردنەوەی ڕەزامەندیی ساڵانەی ئەو بڕە هاوکارییەیە، بەڵام لە مانگەکانی داهاتوو لە کاتی نوێکردنەوە ئەو بڕە دەخرێتەوە سەر مووچەی خانەنشینان."
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین دەشڵێت: "سەبارەت بەو 100 هەزار دینارە، تکایە هەم لە بانك و هەم لەناو بەڕێوەبەرایەتیمان پێویست بە پرسیار و دڵنیاکردنەوە ناکات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییانی سیاسیی مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.
بە پێی خشتەکە مووچەی مانگی یەک بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت.