دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

د.ئامانج رەحیم: موچەی ساڵی 2025دابین کراوە و هەرێمیش پابەند دەبێ

هەرێم نیوز

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە، مووچەی هەر 12 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زامن کراوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە،  د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە گوێرەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مووچەی هەر 12 مانگی ساڵی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زامن کراوە.

‏‎راشیگەیاند: دڵخۆشم لەگەڵ هاوڕێیانم لە شاندی دانووستانکار وتیمی حکومەتی هەرێم وگشت دڵسۆزان، لەماوەی چەندی رۆژی رابردوو، لێنەبڕاوانە کارمان کرد بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغدا، ڕۆژی شەممەی ڕابووردوو بۆ 13 کاتژمێر لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدڕاڵ، تیمی هەردوولا لێبڕاوانە کارمان کرد بۆ گەیشتن بەم دەرئەنجامە.

‏‎ئاماژەی بەوەشداوە، سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئەنجامی هەوڵەکانمان هاتە بەرهەم و تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم کرا بۆ مانگی یەک وڕێک بەو بڕە پارەیەی کە هەردوولامان لەسەری ڕێک کەوتبووین و ئەمڕۆ بەیەک گوژمە بە کاش خرایە سەر ئەژمێری حکومەتی هەرێم.

‏‎د. ئامانج ڕەحیم وتیشی: سوپاس بۆ پشوودرێژیی مووچەخۆران وهیوادارم ئیتر کۆتایی بە نەهامەتیی ونیگەرانی مووچەخۆرانی هەرێم بێت بۆ تەواوی ساڵی 2025، کە بە گوێرەی ڕێکەوتنەکە مووچەی هەرێم دابینکرا بۆ هەر 12 مانگی ساڵی 2025، و بۆ زەمانەت کردنی بەردەوامی ئەم ڕێکەوتنە، لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پابەندیی تەکنیکی وپابەندییە نەوتی ونانەوتیەکانی بە تایبەتیش کە ئاستەنگی یاسایی نەما لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوودجە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP