دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆران كرد و دەڵێت: لە سبەینێوە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

ئاشكراشی كردووە، لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP