دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشەوا هەورامانی: لە زووترین کاتدا مووچە دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە یەک گوژمە بڕی (958,012,332,759)مليار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەزوترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای 15 ڕۆژ لە  کاری بەردەوامی شاندە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکان و ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا لەسەر شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لەتەواوی کۆبونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامیی لە جێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە دووپات کردەوە کە دەکەونە سەر شانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە پێناو ئەوەی کێشەکانی ساڵی ڕابردوو لەبواری لیستی مووچە و خشتەکان و تەمویل و تەرخانکردن و پابەندییەکانی هەرێم دووبارە نەبنەوە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک تەواوی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق لەکاتی خۆیدا و بەبێ کێشە مووچەکانیان بەتەواوی وەربگرن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP