هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ بڕی زیاتر له 958 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و له‌نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە یەک گوژمە بڕی (958,012,332,759)مليار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، لەزوترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکات.
دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری:
ڕۆژی سێ شەممە ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕی ( ٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.