دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێنجشەممە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەش دەکرێت.

 سێشەممە، 4-2-2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ی شوباتی 2025هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەکی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە 6 شوباتی 2025هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەشدەکرێت.

جەختی لەوەشکرد، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت، لەم مانگە سەرووی 40,000 چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP