هەرێم نیوز
نوێنەرى مامۆستایانى مانگرتوو ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی هیچ بەلێنێکى پێنەداین و ئێمەش بەردەوام دەبین لە مانگرتەکەمان.
دڵشاد میرانى، نوێنەرى مامۆستایانى مانگرتوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانه بۆ ئاگاداربوون لەبارى تەندروستى ئێمە هاتبوو تێگەیشتن بوو لەحاڵى ئێمە، هیچ بەلێنێکى پێنەداین، سوپاسى دەکەین کەسەردانى کردین، لەوانەیە سبەینێ یان کاتێکى دیکە کۆبونەوەى دیکەمان هەبێت لەگەڵیدا.
ئاشکراشیکرد، داواکانى ئێمەى بەڕەوا زانى و پشتیوانى کردین، ئێمە هێشتا سورین لەسەر مانگرتنەکەمان.
باسی لەوەشکرد، دەمانەوێت داواکاریەکانى پێشوومان جێبەجێبکرێت، تائێستا هیچ بڕیارێکمان نەداوە بۆ شکاندنى بایکۆت.