دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

سبەی بەفر دەبارێت

هەرێم نیوز
شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند، لەسبەینێوە چوار شەممە شەپۆلی باران و بەفر دەست پێدەکات.

 سێشەممە، 4-2-2025، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسبەینێوە چوار شەممە درەنگانی شەوەوە بەتایبەتی شەپۆلی باران و بەفر دەست پێدەکات سەرەتاش لەناوچەکانی باکووری هەرێمەوە شەپۆلەکە داخڵ دەبێت بەتێپەڕ بوونی کات سبەی شەو بۆ نزیک بەرەبەیانی تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و چەقەکەی پێنج شەممە 6ی مانگ و شەوی 6 لەسەر 7 ی مانگە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی هەینی کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و کۆتایی دێت بەتێپەڕبوونی کات، بۆ هەموو ناوچەکان بارانی باشی پێوەیە، چونکە نزمە پەستانێکی تەواوی کلاسیکی دەریای ناوەڕاستە و تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەریش تێکەڵی دەبێت و دەگاتە ناوچه که لەو شەپۆلانەی ڕابردوو زیاتر دەمێنێتەوە و باشتریشە.

باسی لەوەشکرد، بەفر لەهەموو ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و دادەبەزێت تا ئاستی 700 بۆ 800 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە و لەناوچە کوێستاناویەکانیش بەفرێکی باش دەبارێت.

جەختی لەوەشکردەوە، خێرایی با ئەگەر هەیە ماوە ماوە زیاد بکات بەخێرایی 20 تا 35 کم لە كاتژمێرێكدا بەپێی شوێن خێراییەکە دەگۆڕێت، شوێنی چەقی ناوچەی پەستان نزم و نزیک ناوچەی پەستان نزم خێرایی با زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لەکۆتایی هەفتە و بەولاوە و هەفتەی داهاتوودا بەشێوەی بەرچاو دادەبەزن بەڕێژەی 8 تا 11 پلەی سیلیزی کەشێکی زۆر سارد ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، جارێكی تر شەپۆلێکی تریش دوای ئەمە لەئارادایه لەناو هەفتەی تر ئەگەر جێگیر بێت لەمەیان بەفر زیاتریش دادەبەزێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP