دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستبەسەر زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەرداگیرا

هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن باندێكی بازرگانیكردنەوە هەوڵدرابوو بڕی 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر بە شێوەی شاراوە بهێنرێتە شاری هەولێرەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەستمان گرت بەسەر بڕی ( 25 کیلۆ و 5 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستال.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ماددە هۆشبەرە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە بەشێوەیەکی شاراوە لەناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار درابوو و دەربازی شاری هەولێریان کردبوو.

باسی لەوەشکرد، بازرگانەكان بۆ حەشاردانی ئەم ماددە هۆشبەرە بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێروو سەرەوەی ئەو بۆڕییە ئاسنە ڕووپۆش کرابوو بۆ ئەوەی ئاشکرانەبێت و لەلایەن (سەگی k9) نە بینرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسای بەرامبەر ئەو کۆمپانیای گواستنەوە گیراوەتە بەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP