دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/02/2025

ئێرانیەک بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە ڕەگەز ئێرانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکرا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختە ساغ بکاتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی بڕێکی تر پارەی ساختەی لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.

پۆلیسى هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیا بن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP