هەرێم نیوز
پێنجەمین کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆتایی پێهات، لێژنە هاوبەشەکەش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لێکتێگەیشتنی هاوبەش و ڕێککەوتنی سەرەتایمان کردووە".
لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ 4ی شوباتی 2025 له هه‌ولێر، لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کراوە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.
گرنگترینی تەوەرەکان لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی ، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت.
لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.