دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندکردنی هەمواری بودجەی ئەمساڵ بەرز دەنرخێنێت

هەرێم نیوز

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و چەندین پرسیان تاوتوێ کرد و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەیان بەرز نرخاند، هاوکات داواش دەکات سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران لە نووسینگەی هادی عامری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆیان کرد، دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتی باس کرا”.

ئاماژە بەوەشدراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەدای ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی هەموارکردنی بودجەی بەرز نرخاند، دەستخۆشی لە رێوشوێنەکانی حکومەت کرد لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە: چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو سەقامگیرییە کرد کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت. داواش دەکات هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتیی بدرێت بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی جەنگ و پێشکەشکردنی پشتیووانی بۆ زیانلێکەوتووان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد، کەبڕگەیەکی هەموارەکە پەیوەست بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هاوکات حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 3ی2ی2025 ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ دەبن لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، هاوکات چەندین ڕێکار گیراونەتەبەر لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆڕیی عێراق-تورکیا لەپێناو هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP