دواین هەواڵ

عێراق‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

سوودانی داوا دەکات دەستبەجێ هەمواری یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت

هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەکات کە دەستبەجێ ئەم هەمواری یاسای بودجە جێبەجێ بکەن.

 یەکشەممە، 2-2-2025، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سوپاسگوزاری خۆی دەرببڕیت بۆ هەنگاوی بەرپرسیارانە و بنیاتنەرانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەرێز بە پەسەندکردنی هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدرالی کۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2023-2025 یاسای (13ی ساڵی 2023).

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بۆنەیەدا، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت سوپاسی سه رۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەکەم و دووەمی و سەرۆکی کوتله پەرلەمانیەکان بۆ تێگەیشتن و پشتیوانییان له تێڕوانینی حکومەت که بەپێی ئەولەویاتەکانی پێشوو له لایەن نوێنەرانی خەڵک جێبەجێ کراوه و که لەگەڵ گەلی عێراقیمان له سەرتاسه ری وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوه،ئاشکراشیکرد، دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەکە بەگوێرەی دەقی خوێندنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تەئکید لەسەر سەقامگیریی سیاسی و دۆخی لێکتێگەیشتن دەکات کە ئەم قۆناغەش ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەرزی نێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردن بەمەبەستی بەردەوامبوونی تەوژمی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی کە دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو،  ناوەستێت ئینشاڵڵا ئەگەر حکومەت بەگیانی بەرپرسیارێتی و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقدا بەردەوام بێت لەکارکردن لەڕووبەڕووبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکان.

باسی لەوەشکرد، سەبارەت بەم هەموارکردنەوەیە، جەنابی سەرۆک وەزیران داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە تایبەتەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکات کە دەستبەجێ ئەم هەموارکردنە جێبەجێ بکەن.

دووپاتی کردەوە، بۆ ئەوەی باشترین وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتییەکانمان و بەتایبەتی سامانی نەوت بکرێت و ڕێگە بدەن ئەم سامانە ببێتە فاکتەرێک بۆ پاراستنی سەقامگیری و پەرەپێدانی زیاتری ئەو پلان و پرۆگرامانەی کە پێداویستییەکانی گەلی بەڕێزمان دابین دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP