دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەنگۆی كڕینی نەوتی خاوی ئێران رەتدەكەینەوە

هەرێم نیوز

ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران تۆمەتبار دەكرێت و وەزارەتەكەش بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە كڕینی نەوتی خاوی ئێران یان هەناردەكردنەوەی لەلایەن عێراقەوە دەكەن ڕاست نین و عێراق بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان مامەڵە دەكات.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: سەرجەم بڕەکانی نەوتی خاوی عێراق بەپێی میکانیزم و ستانداردی نێودەوڵەتی و لە بەرزترین ئاستی شەفافییەت هەناردە دەکرێت، چونکە نەوت بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ناسراوەکانی خاوەن پاڵاوگەی باوەڕپێکراو دەفرۆشرێت.
لە مانگی کانوونی یەکەمدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر (35) قەوارەدا سەپاندو رایگەیاند: رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گواستنەوەی نەوتی نایاسایی ئێران بۆ بازاڕە دەرەكیەكان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردبوو، داهاتی نەوت سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ رژێمی ئێران دەستەبەردەكات بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی پێشکەوتوو و دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و مادی بەردەوام بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان.

بەگوێرەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، ئێران تۆڕێکی گەورەی گواستنەوەی نەوت و کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی کەشتی بەکاردەهێنێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و پەنا دەبات بەر رێكاری وەک ساختەکردنی بەڵگەنامەکان و تێکدانی سیستەمی بەدواداچونی کەشتییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP