دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 1 هەفتە

پێدری گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە درێژکردەوە

هەرێم نیوز

پێدی یاریزانی ئیسپانی تیپی تۆپی پێی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی درێژکردەوە.

یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و درێژکردنەوەی گرێبەستی پێدری گۆنزالێزی لەگەڵ تیپەکەی تا ساڵی 2030 ڕاگەیاند.

بەرشەلۆنە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ یاریزانە ئیسپانیەکەی گەیشتبووە ڕێککەوتن، تاکە شتێک کە مابوو بە فەرمی گرێبەستە نوێیەکە ڕابگەیەنێت، کە ئێستا بەدیهاتووە، یاریزانەکەش گرێبەستە نوێیەکەی لە بارەگای یانەکە واژۆکرد.

پێدری لە ساڵی 2019 بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و دوای وەرزێک بە خواستن لە لاس پاڵماس بوو بە ئەندامی تیپی یەکەمی کەتەلۆنیەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP