دواین هەواڵ

وەرزش‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

ئومێد خۆشناو: هێرشکردنە سەر هاندەرانی هەولێر لە بەغدا ناڕەوایە و جێگەی قبووڵکردن نییە

هەرێم نیوز

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە لە شاری بەغدا کرایە سەر هاندەرانی یانەی وەرزشیی هەولێر و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە بە هیچ جۆرێک جێگای قبووڵکردن نییە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕەفتارە کارێکی ناڕەوا بووە و بە تەواوی دوورە لە گیانی وەرزشی و برایەتی، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەکە بریندار بوون.

هاوکات ڕایگەیاند کە بە مەبەستی بەدواداچوونی ورد لەسەر دۆسیەکە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاری بەغدا لە سەرخەتن و هەماهەنگیی تەواو دەکەن.

ئومێد خۆشناو جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەپەلە ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر، لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕژد پێکهێنرێت و سەرجەم هێرشکاران و ئەنجامدەرانی ئەم کارە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا بکرێنەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP