هەرێم نیوز
سەرۆکی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ دەربڕی و وتی: ''ئامادەین بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ بەڵام بەو مەرجەی کار بۆ بنبڕکردنی هۆکارە ڕیشەییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ بکرێت''.
هاوکات سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتین، هەر لە پەیامەکەیدا ئامادەی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ ترەمپ دەربڕیوە و دەڵێت: شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا ئەگەر ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کێیت کیلۆگ ژەنەراڵی خانەنشینکراوی ئەمریکای وەک نێردراوی تایبەتی خۆی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا دەستنیشان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵمەتی 10 ڕۆژەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، کیێڤ بە موشەکی دوور مەودا هێرشێکی وێرانکەر بۆ سەر کۆگاکانی نەوت و کارگەکانی دروستکردنی چەک لە نێو جەرگەی خاکی ڕووسیا ئەنجامدا.