دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئێران داوا دەکات یەکپارچەیی سوریا بپارێزرێت

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.

شەوی پێنجشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.

عێراقچی جەختی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و بنکە فراوانی سووری بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانەی دانیشتووانەکەی شیعە و عەلەوین مایەی نیگەرانی وڵاتەکەیەتی و داوای کردووە، مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بپارێزرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP