هەرێم نیوز
کەسێک لە هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بکوژ لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لە کەسەکە کردووە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
تەرمەکەی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن.
سەبارەت بە هۆکار و وردەکاری چۆنییەتی ڕوودان و ناوەڕۆکی ڕووداوەکە هیچ زانیارییەک نییە و لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە لە شوێنی ڕووداوەکەن.