دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریکا حوسییەکانی یەمەنی خسته‌ لیستی تیرۆرەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، حوسیەكانی خستەوە لیستی تیرۆرەوە و رایگەیاند، "بەهۆی لاوازی ئیدارەی بایدنەوەی توانیویانە هێرش بكەنە سەر كەشتیە جەنگییەكانمان". 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، فەرمانێكی جێبەجێكاری واژووكرد بە گێڕانەوەی گروپی حوسیەكانی یەمەن، بۆ ریزبەندی گروپە تیرۆرستیە بیانیەكان.

ترەمپ لە ساڵی (2021)دا، حوسیەكانی خستە ناو لیستی گروپە تیرۆرستیەكان، بەڵام ئیدارەی بایدن دوای مانگێگ لە دەستبەكاربونی بڕیارەكەی ترەمپی هەڵوەشاندەوە.

كۆشكی سپی لەبارەی بڕیارە تازەكەی ترەمپ رایگەیاند، دەرەنجامی سیاسەتە لاوازەكانی ئیدارەی بایدن، حوسیەكان دەیان جار هێرشیان كردووەتە سەر كەشتیە جەنگیەكانی ئەمریكاو چەندین هێرشیان كردووەتە سەر ژێرخانی مەدەنی لەوڵاتانی هاوبەشی ئەمریكا و، زیاتر لە (100) جار هێرشیان كردووەتە سەر ئەو كەشتیانەی بە (باب مەندەب)دا تێدەپەڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP