دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئاگرێکى دیکە لۆس ئەنجلۆسى گرتەوە و 50 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکرد

هەرێم نیوز 

ئاگرێکى نوێ لە دارستانەکانى لۆس ئەنجلۆس کەوتوەتەوە و ئەمەش دەسەڵاتدارانى ناوچەکەى ناچار کردوە فەرمانى چۆڵکردن بە 50 هەزار کەس بدەن.

لە باکورى دارستانەکانى لۆس ئەنجلۆس ئاگرى نوێ کەوتوەتەوە، زۆر بەخێرایی تەشەنە دەکات و لەماوەى تەنها دوو کاتژمێردا سەدان دۆنم زەوى گرتوەتەوە.

لەوبارەیەوە میدیاکانى ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە بەهۆى بونى با-ى سانتا ئانا،وە هەم ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە دەسەنێت و هەم دوکەڵ و هەورێکى چڕیش ئاسمانى ناوچەکەى گرتوەتەوە.

لە ئێستادا بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە، دەسەڵاتدارانى ناوچەکە فەرمانیانداوە بە چۆڵکردنى ناوچەکە کە دەکەوێتە 50 کیلۆمەتر لە باکورى لۆس ئەنجلۆس و نزیک لە شارى سانتا کلاریتا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌، لە لۆس ئەنجلۆسى ئەمەریکا ئاگرکەوتنەوەیەکى گەورە و کۆنتڕۆڵنەکراو دەستپێکرد، لەوکاتەوە تا ئێستا زیانەکانى ئاگرەکە لەنێوان 250 بۆ 275 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 15 هەزار بینا و باڵەخانەش سوتان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP