دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

بن سەلمان خوازیارە وەبەرهێنان و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بگەیەنێتە 600 ملیار دۆلار

هەرێم نیوز 

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، خوازیارن لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ئاستی وەبەرهێنان و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بگەیەننە 600 ملیار دۆلار، ئەگەر دەرفەتیشیان بۆ بڕەخسێت زیاتری دەکەن.

ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە ڕایگەیاند، شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوە و پیرۆزبایی دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لێکردوە.

لە میانی بانگەوازەکەدا، ڕێگاکانی هاوکاری نێوان شانشینی یەکگرتوی سعودیه‌ و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاوتوێ کرا بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە جگە لە بەهێزکردنی هاوکاریی دو قۆڵی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بانگەوازەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان کراوە لە بوارە جیاجیاکاندا، بەو پێیەی شازادەی جێنشین ئاماژەی بە توانای ئیدارەی سەرۆک تره‌مپ کردوە، لەگەڵ چاکسازییە چاوەڕوانکراوەکانی لە ئەمریکا، بۆ دروستکردنی خۆشگوزەرانییەکی ئابوری بێ وێنە دەرفەتەکانی هاوبەشی و وەبەرهێنان، جەختکردنەوە لەسەر خواستی شانشینی یەکگرتو بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان و پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە چوار ساڵی داهاتودا بڕی 600 ملیار دۆلاری دەبێت کە ئەگەری بەرزبونەوەی هەیە ئەگەر دەرفەتی زیاتر لەبەردەستدا بێت.

ترەمپ دوای دەستبەکاربونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە یەکەم وڵاتی کە لە یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەیدا وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پرسیاری لێکرا سعودیە لەئەنجامی ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانی 450 ملیار دۆلار لە وڵاتەکەماندا، "ئەمجارەش ئەگەر سعودیە بە 500 ملیار دۆلار وەبەرهێنانەکە ڕابگەیەنێت، ڕەنگە یەکەم شوێنی بیانیم بێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP