هەرێم نیوز
کۆشکی سپی رایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، سەرۆکی ئەمەریکا هەزار و 500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وڵات و ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، هەزار و500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
وتیشی، سەربازەکانیش پێکهاتوون لە 500 مارێنز، تیمی هەلیکۆپتەر، هەواڵگری.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ناردنی ئەم سەربازانە، ژمارەی سەربازەکانی سەر سنووری مەکسیک بۆ 3 هەزار و 700 سەرباز بەرزدەبنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ دوای سوێندخواردنی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، ژمارەیەک بڕیاری واژۆ کردن، یەکێک لەو بڕیارانەش ڕێگریکردنە لە کۆچی نایاسایی.