دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو چەند بڕیارێکی دەرکرد،

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو چەند بڕیارێکی دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت جگە لە چەند چین و توێژێک.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین ناکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، راوێژکاران و راوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، فڕۆکەوانانی مەدەنی کە کاردەکەن وەکو کاپتنی فڕۆکە بە شێوەی کرداری و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.

وێنەی گشتاندنی دارایی ژمارە ( ١ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٥ ). تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠١٤ ) عێراق.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP