دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەعدی پیرە: پێویستە ئاستی داخوازییەکانمان دابەزێنین

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هاوکاریی وڵاتان تا هەتایە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام نابێت، دەشڵێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان ئاستی داخوازییەکانیان لەگەڵ بارودۆخی ناوچەکە بگونجێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی 1ی 2025، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەڵبژاردنمان کردووە و خەڵک چاوەڕێیە. کێشەمان هەیە، بەڵام کێشەکان هێندە گەورە نین، هەرێمی یەکگرتووی کوردستان و لایەنە سیاسییە یەکگرتووەکان، نەتوانن چارەسەریان بکەن."

وتەبێژی یەکێتیی ئاماژەی بەوەش کرد، "بە ڕەچاوکردنی هەستیاریی و بارودۆخی ئێستەی ناوچەکە و ئەو پشتگیرییەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەمانە؛ پێویستە هەموو لایەکمان ئاست (سەقف)ـی داخوازییەکانمان لەگەڵ بارودۆخەکە بەرەو ڕێککەوتن بگونجێنین. بۆ ئەوەی ئێمە سوود لەو بارودۆخە سازە وەربگرین کە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە؛ بە پێچەوانەوە، ئێمە بە دەستی خۆمان، خۆمان تووشی کێشە دەکەین."

جەختیشیکردەوە، "ئەو وڵاتەنەی هاوکاریمان دەکەن، تا هەتایە هاوکاریمان ناکەن. ئەوان نوێنەری وڵاتی خۆمانن. نوێنەری کورد، کورد خۆیەتی و ئەوان لە کورد، کوردتر نین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP