دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

هەرێم نیوز 

وا بڕیاره‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی بدرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، ڕۆژی چوارشەممە 22-01-2025، پەرلەمانی کوردستان به‌ ئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

ناوبراو، له‌ به‌شێكی قسه‌كانیشیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر داوای موحه‌ممه‌د سلێمان، سەرۆکی کاتی و به‌ته‌مه‌نی پەرلەمانی كوردستانه‌ و داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین ئاماده‌بن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، داوای موحه‌ممه‌د سلێمان، سەرۆکی کاتی و به‌ته‌مه‌نی پەرلەمانی كوردستان له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای له‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و به‌دیاریكراوی له‌ كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆببێته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ناوبراو له‌ ئه‌گه‌ری كۆنه‌بوونه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP