هەرێم نیوز
پارێزگاری سلێمانی سەردانی کۆلیژی ئەزمڕی بەهرەدارانی کردو پڕۆژەی یاریگای کۆلیژەکەیانی کردەوە، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ تەرخانکردنی بودجەی پڕۆژەکە.
رۆژی یەکشەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی کۆلیژی ئەزمڕی بەهرەدارانی کردو پڕۆژەی یاریگای کۆلیژەکەیانی کردەوە، کە لەسەر پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی لەسەر بودجەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارێزگای سلێمانییەوە جێبەجێکراوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردو پشتیوانیی بەردەوامی خۆی بۆ کۆلیژی ئەزمڕی بەهرەداران دووپاتکردەوە.