هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە گشت بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت و پێویستی بە مۆڵەتی شۆفێری، پاسپۆرت و دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگە و لە ماوەی نیو کاتژمێردا مامەڵەکە ڕایی دەکرێت و مۆڵەتەکە وەردەگیرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بریتین لە:
١ـ مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
٢ـ پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
٣ـ دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ
سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:
١ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی ٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت
٢ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی ١١٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت
٣ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی ١٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، بە نیو کاتژمێر مامەڵەی شۆفێران ڕایی دەکرێت و مۆڵەتەکەی وەردەگرێتەوە.