هەرێم نیوز
رۆژنامەى ئیعتیماد ڕایگەیاند، دادگای ئێران بەتۆمەتى سوکایەتیکردن بە دین، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەمیر تاتەلوودا سەپاند.
بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، دادگای ئێران بەتۆمەتى کوفر کردن و سوکایەتیکردن بە دین، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەمیر حسێن مەقسودلو ناسراو بە تاتەلوودا سەپاند.
رۆژنامەى ئیعتیماد لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای باڵاى ئێران تانەدانى داواکارى گشتى لە دۆسیەکەى ئەمیر تەتەلوو پەسەندکرد کە سزاى پێنج ساڵ زیندانیکردنى بەسەردا درابوو، جارێکیتر پێداچوونەوە بۆ دۆسیەکەى کرا و بەتۆمەتى سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێندرا.