هەرێم نیوز
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی و وه‌رگرتنی ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی، هه‌وڵه‌كانیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراقی چڕتر بوونه‌وه‌ته‌وه، سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیكیش له‌و گرووپانه ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه بووه‌ته ئه‌مری واقع و بڕیاری كۆتاییشی له‌سه‌ر دراوه.
عزەت شابەندەر، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوو، كە بە كەسێكی نزیك لە گرووپەكانی موقاوەمە ناسراوە لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرای دەكات كە ڕێككەوتنێك كراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە بەرەی مقاوەمە و ڕایدەگەیەنێت “بڕیاری كۆتایی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانە دراوە و لێكگەیشتنی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و سەركردەكانی ئەو گرووپانە لە ئاستێكی بەرزدایە،”
دەشڵێت “میكانیزمێك بۆ ڕاماڵینی چەكی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا، بزووتنەوەی نوجەبا و كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا دیاریكراوە، بەڵام تا ئێستا حكومەت لەسەر ئەو میكانیزمە ڕازی نەبووە،”
ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق لە دیمانەكەدا بە هیچ شێوەیەك باسی لە گرووپەكانی عەسائیب ئەهلول حەق و گرووپەكانی دیكەی ناو بەرەی مقاوەمە نەكردووە .
میدیا عێراقییەكان بە پشتبەستن بە چەندین سەرچاوەی پەیوەندیدار بەو بابەتە بڵاویان كردووەتەوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانە لە عێراق بووەتە ئەمری واقیع .