دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ بکەن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد  "بڕیاربوو شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بکات، بەڵام پێشتر راگەیەنرا کە دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو".

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە پێکدێن لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، "سەردانەکە ئەنجامی گفتوگۆکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە".

کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و رۆژی 08ـی ئەم مانگەش، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەیەکی لە راگەیەنراوێکدا وتی،  ''حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە دابینکردنی راگەیەنراوێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی  2024 و چاوەڕوانین تەواوکاریی مووچەی مانگی 12ـمان بۆ بنێرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP