دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

لەناو مزگەوتێک بەهۆی قەرەباڵغیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز
بەرگریی شارستانی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەمەوی، بە لایەنیكەمەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیكەی بریندار بوون.

 بەرگریی شارستانی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق، بە لای كەم سێ كەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیانی دیكەی بریندار بوون، ئەمەش بەهۆی قەرەباڵغی و بەسەریەكدا كەوتنی نوێژخوێنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەكەدا جگە لە گیانلەدەستدانی سێ كەس، پێنج منداڵیش تووشی شكان هاتوون و كەوتوونەتە بن دەستوپێی كەسانی دیكە، هەروەها چەند كەسێكی دیكە بەهۆی قەرەباڵغی و بەسەریەكدا كەوتن، لەهۆش چوون.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە نوێژی هەینی، چالاكییەكیش لە ناو مزگەوتی ئەمەوی رێكخراوە، ئەمەش بووەتە هۆی قەرەباڵغییەكی زۆر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP