دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/01/2025

زیانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمریکا گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار

هەرێم نیوز

ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ئاگرە وێرانکەرەی کە لە لۆس ئەنجلس بەرەوپێش دەچێت، ڕەنگە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار زیانی پێ بگەیەنێت.

ڕاپۆرتی کۆمپانیای میدیایی "AccuWeather" کە خزمەتگوزاری لە بواری پێشبینی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهان دابین دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ئاگرە گرانترین ئاگرە لە مێژووی ئەم ویلایەتەدا.

لە ئێستادا ئاگرکەوتنەوە لە پێنج ناوچەدا ڕوودەدات کە گرانترین بیناکانی ئەمریکای تێدایە. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای بەهای بیناکانی ئەو ناوچانەی ئاگرەکە تێیدا ڕوودەدات زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلارە.

دەسەڵاتدارانی شاری لۆس ئەنجلس فەرمانی چۆڵکردنی زیاتر بۆ 100 هەزار کەس دەرکرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگری دارستانەکانەوە. بەشێک لەو ئەکتەرانەی هۆڵیوود کە لەو ناوچانە دەژین ماڵەکانیان چۆڵکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP