هەرێم نیوز
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هاورێمە و کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".
باسی لەوەشکرد، دەبێت کێشەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا چارەسەر بکەن، لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە هاوکات دوێنێ بە فەرمی ئەنجامی سەرکەوتنی لە لایەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە پەسەند کراوە باسی لەوە کرد، "ئەگەر سەرۆکێکمان هەبووایە بیزانیایە چی دەکات، رووسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند".
سەبارەت بە پرسی کورد و پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا، ترەمپ ئاشکراشیکرد، سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە؛ رێزی دەگرم و رێزم لێدەگرێت؛ کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان.