دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وەڵامێکی تووندی لەبارەی فرۆشتنی دوورگەی گرینلاندا دەداتەوە

هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی دایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك داوای كڕینی دوورگه‌ی گرینلاندی كڕیوه‌.

 میتی فریدریكسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك داوای كڕینی دوورگه‌ی گرینلاندی كڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته‌ پاڵ ئه‌مه‌ریكا و ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی.

میتی فریدریكسن له‌ وه‌ڵامی تره‌مپدا باسی لەوەشکرد: "گرینلاند بۆ فرۆشتن نییه‌ و موڵكی دانیشتووانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی."

تره‌مپ پێشتر له‌ ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ گرنگی به‌ كڕینی دوورگه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه‌ و دانیمارك به‌ ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه‌.

دوورگه‌ی گرینلاند كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه‌، به‌شێكه‌ له‌ دانیمارك، به‌ڵام له‌ ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه‌ خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP