دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئێران داوایەک لە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەکات

هەرێم نیوز 

سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانیی ئێرانی ڕایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌ بۆ سووریا، دەشڵێت، چاوەڕوانی وەڵامی دەسەڵاتدارانی سووریان. 

حوسێن پوورفه‌رزانه‌، سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانیی ئێرانی ڕایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌ بۆ سووریا.

حوسێن پوورفه‌رزانه‌ تایبه‌ت به‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی رایگەیاندووە، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان تاران و قاهیره‌ وتی ، پێویست به‌ بڕیاری به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی 1ی  2025، میدیاکان بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەمجار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە، ئاماژەیان بەوەش کرد، یەکەم گەشتی فڕۆکەی 'هێڵی ئاسمانی سووریا' بەرەو شاریقەی ئیمارات بەڕێکەوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 18ی 12ی  2024، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی سووریا یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو حەلەب بەڕێکەوت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP