هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕادەگەیەنێت کە، دۆناڵد تڕەمپ نامەیەکی بۆ سوودانی ناردووە و تێدا داوای کردووە کە، پێویستە لە عێراق چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نامەیەکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران ناردووە و تێدا جەختیکردووەتەوە کە پێویستە لە عێراق چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
مەشھەدانی ڕایگەیاند، لە نامەکەی ترەمپدا هاتووە کە “پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت نەک گرووپە چەکدارەکان”.
ڕوونیشیکردەوە کە “گرووپە چەکدارەکان ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا وەستاندووە و بەم نزیکانەش بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕێکدەخرێت”.
هاوکات، ئەمڕۆ یەکشەممە، سهرچاوهیهكى سیاسیى ئاگادار ئاشكرایكردوه، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی لهدۆناڵد ترەمپ سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئهمریكاوه پێگهیشت و چەند پرسێکی لەخۆ گرتووە ئەوانیش (پێویستە چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ بکرێت، چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران ڕابگیرێت، عێراق دەستوەردان لەکاروباری سوریاو حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەکات)
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە، سودانی لەبەغدا لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقو یادکردنەوەی شەهید محەممەد باقر حەکیم لەوتارێکدا وتی:"هەندێک لایەن هەوڵیاندا عێراق بخزێننە نێو گۆڕانکارییەکانی سوریاو باسیان لەگۆڕانی سیستەمی سیاسیی عێراق دەکرد، بەڵام هیچ دەوڵەتو لایەنێک بۆی نییە گۆڕانیی سیاسیو ئەمنی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت.