دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەدر: "نەخێر"و هەزار "نەخێر" بۆ چەكی دەرەوەی دەوڵەت

هەرێم نیوز

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌ له‌عێراق په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و داواده‌كات، "چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌ فه‌رمیه‌كاندا بێت"، ده‌شڵێت:"نه‌خێرو هه‌زار جار نه‌خێر بۆ بونى چه‌ك له‌ده‌ستى گروپه‌ نایاساییه‌كاندا".

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعە، ئەمڕۆ دوو شەممە، لەیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، جەخت لە كۆكردنەوەی چەك دەكاتەوە لە دەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنیەكان.

سەدر، لە نوسینێكدا لە (ئێكس)، پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامانی سوپای عێراق كردووە بەتەواوی یەكەكانیەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپا، هیواشی خواستووە جێگیربن لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل.

سەدر دەڵێت:جارێكی پێداگری لەسەر پێویستی كۆكردنەوەی چەك دەكەینەوە لەدەستی سوپای عێراق و هێزە فەرمیەكانی دەوڵەت، نەخێرو هەزار نەخێر بۆ چەكی بەرەڵاو گروپە لاسارو لەدەست دەرچووەكان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP