دواین هەواڵ

عێراق‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق بە درێژایی سنوری لەگەڵ سوریا دیواری کۆنکرێتی دادەنێت

هەرێم نیوز

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەكۆی 615 كیلۆمەتر سنوری هاوبەشی نێوان سوریا و عێراق، دیواری کۆنکرێتی بە درێژایی 400 كیلۆمەتری تەواو بوە، دەشڵێت، "سنورەكانی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوی بەهێزكراوە و سەقامگیری سنوریش بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و ڕێگە نادەن هیچ پێشێلکارییەک ڕوبدات".

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: کە سنووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا پارێزراوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا دروست کراوە.

لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە کارەکانی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی بەدرێژایی615 کیلۆمەتر لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بەردەوامن و گوتی: تا ئێستا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، دروست کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کارەکانی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا، تەواو دەبن و گوتی: دوای تەواوبوونی دروستکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکە، ھیچ بۆشایەکی ئەمنی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا نامێنێت.

ھەروەھا لیوا تەحسین خەفاجی ڕوونیشیکردەوە کە وەزەراتەکانی ناوخۆ و بەرگریی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و دەستەی حەشدی شەعبی ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، زنجیرەیەک ڕێوشوێنی توندییان بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، گرتووەتەبەر.

وتیشی: دیوی سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا، ھیچ مەترسیی لەسەر نییە و سەقامگیرە، ڕێگا نادەین ھیچ پێشێلکارییەک لەسەر سنوورەکانمان ڕووبدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  لە 8ی مانگی کانوونی یەکەمی 2024، ڕژێمی بەعس لە سووریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ڕژێم ڕووخاو، عێراق زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP