دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مالیكی هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات

هەرێم نیوز
نوری مالیكی ڕایگەیاند، “ئێمە لە قۆناغێكی قورسداین و ئاڵنگاری و پێشهاتی هەرێمی و نێودەوڵەتیمان لەپێشە”.

 نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەندێك دەیانەوێت عێراق لە بازنەی ئەو سەقامگیرییە بەخۆیەوە دەبینێت بچێتە دەرەوە بەرەو بازنەی پشێوی، وەك ئەوەی لەوڵاتانی ناوچەكە رویدا،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە قۆناغێكی قورسداین و ئاڵنگاری و پێشهاتی هەرێمی و نێودەوڵەتیمان لەپێشە، كە عێراق دورنیە لەكاریگەرییەكانی.  

ئەوەشی خستەڕوو، گەل چاوی لەسەر وڵاتەكەیەتی و رێگەنادات بەوانەی دەیانەوێت كێشەو ئاژاوە لە عێراق دروستبكەن.

باسی لەورشکرد، هەمووان هەست بە ئاسایش و سەقامگیری دەكەن لە سایەی بوونی سوپای عێراقدا.

جەختی لەوەشکردەوە، پلان و پرۆژە هەیە قسەی لەبارەوە دەكەن لەپێناو داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ كە وڵاتان هەژموون بكەن بەسەریدا، بەتایبەت قەوارەی زایۆنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP