دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مالیکی: ئیسرائیل پلانی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەی هەیە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل پلانی هه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ دابه‌ش بكات، دەشڵێت، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا درێژه‌پێده‌ری پرۆسه‌ و پلانه‌كه‌یه‌.

 نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە فێستیڤاڵی یادکردنەوەی سەرکردەکانی نەسر رایگەیاند، پڕۆژەی دابەشکردنی سەرجەم وڵاتانی دەوروبەری ئیسرائیل، لە ساڵانی 1967 و 1982 لە لایەن ئەو وڵاتەوە ئامادەکراوە، بۆ دابەشکردنی سەرجەم ئەو وڵاتانە بەسەر کانتۆنی بچووکدا، بۆ ئەوەی نەتوانن هاوپەیمانی یەکتربن و رووبەڕوویان ببنەوە.

راشیگەیاند، رەنگە ئەوەی لە سووریا روویدا سەرەتای جێبەجێکردنی پرۆسەکە بێت، بە دابەشکردنی وڵاتەکە بۆ چەند دەوڵەتێکی بچووک، تاوەکو توانای وەستانەوەیان نەبێت بەرامبەر بەوان.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر هەموو هەوڵەکان تەنیا بۆ پاراستنی غەززە و باشووری لوبنان بوون، بەڵام لە ئێستادا ئەرکەکەیان ئاڵۆزتر بووە، ئەمڕۆ ئەرکی ئەوان پاراستنی ئەو ناوچەیەیە کە بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، بە گوتەی ئەوان روبەڕووی "دەستدرێژی" بووەتەوە.

مالیکی گوتی، "دوژمن ئێوە و منداڵەکانتان هاندەدات بۆ گۆڕینی واقیعی ئەو دەوڵەتەی کە ئێمە تێیداین، بەڵام ئەوان شکست دەهێنن، ئەم وڵاتانەش بە یەکگرتوویی دەمێننەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP