دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پەرلەمان چارەنووسی کۆمسیۆن یەکلا دەکاتەوە

هەرێم نیوز

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی گشتیی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و لە دانیشتنێکی نائاساییدا چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەکلا دەکاتەوە.

لەسەر داوای مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.

چەند پەرلەمانتارێک باسیان لەوە کردووە "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنە، چونکە شەشی ئەم مانگە تەواو دەبێت."

پەرلەمانی عێراق رۆژی 3ی ئایاری ساڵی رابردوو بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کۆمسیۆنی عێراقی تاوەکو رۆژی 6ی1ی2025 درێژکردەوە،



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP