هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی سوریا،پاش ئەنجامدانی یەکەمین سەردانی بۆ سعودیە، سەردانی قەتەر، ئیمارات و ئەردەن دەکات.
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئەردەن و قەتەر دەکەم.
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەبەوەشدەکات، مەبەستی سەردانەکەم بۆ جێگیربوونی ئاسایشی ناوچەکەیە
ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی سوریا پێشتر سەردانی سعودیەی کردوە، وەزیری دەرەوەی سوریا دەیەوێت بەسەردانکردنی ئەو وڵاتانە هەژموونی تازەی حکومەتی سورییا بچەسپێنێت
لە ڕۆژی یەکشەممە، 8ی 12ی 2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن توانیان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، هاوکات بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سووریا توانی هەڵبێت و بەرەو ڕووسیا ڕایکرد.